ڤیدیۆ..هەڵوێست گۆرانیەکی نوێ لەگەڵ دێرێ ئارام بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد كلیپێكی نوێ لەگەڵ کچە لاوی تازە دەرکەوتوو بڵاودەكاتەوە.
 
هەڵوێست محەمەد بە ماڵپەڕی nrt2ی ڕاگەیاند، كلیپی "ژیان لەگەڵ تۆ" بڕیارە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوبكاتەوە كە بۆ یەكەمین جارە دێرێ لە بواری هونەریدا دەردەكەوێت و بەشداری لەم كلپەدا كردووە و پێكەوە گۆرانییەكە دەڵێن.

ئاشكراشیكرد، میلۆدی گۆرانییەكە لەلایەن خۆیەوە دانراوە و هۆنراوەی هێمن حەمیدە، و ئەفشین شوكری كاری دابەشكردنی بۆ كردووە، كلیپی گۆرانییەكەش لەلایەن هەردی سەلامییەوە لە شاری سلێمانی بەرهەمهێنراوە.
كلیپەكە لە شاری سلێمانی تۆماركراوە و بڕیارە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاویبكاتەوە.




PM:04:16:31/08/2017