سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامی پیرۆزبایی جەژنی بڵاوکردەوە و داوا دەکات کە هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانى كوردستان هه‌ستیاریى دۆخه‌كه له‌به‌رچاو بگرن و كێشه و گرفته‌كان لەڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ربکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە جگە لە جەژنە پیرۆزەکردن دەڵێت "جه‌ژنى قوربان لەكاتێكدا دێته‌وه كه هێشتا كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌رن و ده‌ره‌نجامى ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ڕووبه‌ڕووى كوردستان بوونه‌ته‌وه دۆخێكى نه‌خوازراویان دروستكردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیوایه‌كى گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ئاوات و مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان له ئاسۆدا به‌دیده‌كرێت و دواى ساڵانێكى زۆرى خه‌بات و قوربانیدان، گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و گه‌یشتن به دوایین وێستگه‌ى مافه‌كانى هه‌نگاو ده‌نێت".
هیوای ئەوەشی خواستووە کە گه‌لى كوردستان جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتووى له سایه‌ى كوردستانێكى گه‌یشتوو به ته‌واوى مافه‌كانى و دوور له شه‌ڕ و تیرۆردا بێت، و ئاواره و په‌نابه‌رانى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و زێدى خۆیان.