ڕۆژنامهنووسێك لیستی ناوی تەواوی بێسەرو شوێنانی شەڕی ناوخۆ بڵاو دهكاتهوه ، و دهڵێت "بەشێکی زۆریان لە ڕۆژە شومەکەی ٣١ی ئاب بەدیلی گیران یان خۆیان بەدەستەوەدا".
دڵشاد مهجید، ڕۆژنامەنوس لهپێگهی تایبهتی خۆی چەند لیستێک لە ناوی بێسەروشوێنانی شەڕی ناوخۆی بڵاوکردەوە و نووسیویهتی " دەیان ژنی بەدبەختی جوان و جاخێڵ بسکەکانیان سپی کرد بە دیار هەواڵێکی مێردە شوێن بزرکراوەکانیان".
دهشڵێت " دەیان منداڵی ناو رەحمی دایک گەورەو بوو باڵای دەرکرد چاوەکانیان ئاوی سپی کرد بەدەم گریان و چاوەڕوانی لە کردنەوەی دەرگای حەوشەیان تا بەدیداری باوکە ٢١ ساڵە بەوێنە دیتوەکەی شاد بێ بۆئەوەی لەگەڵ بەژنو باڵاکەی ئێستای بەراوردی بکا".
ئهو ڕۆژنامهنووسه نوسیویەتی "سۆزو نازو هەست و نەستی سکاڵاو گلەیی و مەکرو تەڵەکەبازی ٢١ ساڵیان تەعویز بکەنەوە ، و ئەوان وا یان پێووترابوو باوکیان ماف پەروەرو عەدالەت خوازبوو پێشمەرگەی شاخ بوو دژی داگیرکەر بوو ، دژی ستەم دزینی قوتی خەڵک بوو کەچی تا ئێستا سەر لەوە دەرناکەن کەئەمڕۆ بکوژان و شوێن بزرکەرانی باوکیان بوونەتە ووڵاتپارزو ماف خوازی گەل و داوای سەربەخۆ بوون و دروستکردنی دەوڵەت دەکەن".
دهشڵێت " ئەگەر وابێ ئەی بۆ لە باوک وبراکانی ئێمە دەترسن تائستا نەک هەواڵی مان و نەمانیان ناڵێن بەڵکو شوێنی گۆرو وەفات نامەشمان بۆ نانێرن و پێمان ناڵێن".
دڵشاد مهجید ئاشكرای دهكات " ئەمەش لیستی ناوی ٦١ کەسی بێسەروشوێنی شەڕی ناوخۆ، کەبەشێکی زۆریان لە ڕۆژە شومەکەی ٣١ی ئاب بەدیلی گیرانیان خۆیان بەدەست داکەچی تا ئێستا ٢١ ساڵە کە س نازانێ ئایا ئەمانە ماون یا کوژراون و مردوون٠٠؟
لیستەکە لە ٣ لاپەڕ و لەچوار خانە پێک هاتووە٠٠ لەخانەی یەکەم ناوی سیانی٠٠٠ خانەی دووەم ناو و نازناو و کارو پیشەی٠٠ خانەی سێیەم شوێنی نیشتەجێبوونی واریسەکان٠٠ دوا خانەش ناوی ئەو لایەنە سیاسیەی کە ئەوکەسەی بێ سەروشوێن کردووە٠٠٠