سادق عەتیە، شارەزا و پێشبینیكاری كەشوهەوای عیراقی ئاشکرایکرد لە
ئەمشەوەوە و لە بارستە هەوایەكی ساردی قوتبی باكور لە ڕێی ئەوروپاوە دەگاتە دەریای
ناوەڕاست و لە باکوری کوردستان باران بارین دەستپێدەکات
بە گوێرەی پێشبینییەکانی سادق عەتییە سەرەتاكان و
كاریگەرییەكانی وەرزی پاییز دەردەكەون لەسەر ئەو ناوچەكانەی ئاو و هەوای دەریای
ناوەڕاستیان هەیە بە نمونەی عیراق و بەوهۆیەشەوە باران دەبارێت و ئەوەش هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە.
ناوبراو ڕوونی کردووەتەوە بارستە هەوایەكی ساردی قوتبی باكور
لە ڕێی ئەوروپاوە دەگاتە دەریای ناوەڕاست و بەهۆی شێی ئەو ناوچەیەوە ئاسمان دەبێتە
هەور و باران لە شارە كەناراوییەكانی ئەو دەریایە دەبارێت.
ئاشکراشی کردووە گرنگترین خاڵی جیاكەرەوەی ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە
ئەوەیە، كە سەرما و بایەكی بەهێزی هەیە و بارانێكی بەخوڕی لەگەڵ دەبارێت و ئەو
ناوچانە دەگرێتەوە، ئەگەر شێی بەرز لەو ناوچانە هەبێت و باسی لەوەشکردووە ڕەنگە لە
ناوچە شاخاوییە شێدارەکان بارانەکە ببێتە بەفر.