نوێنەرایەتی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ هەینی ئاماری کوژراو و بریندارەکانی مانگی
ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەغدای پایتەختیش زیاترین کوژراو و برینداری تێدا بووە.
نوێنەرایەتی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یۆنامی بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە
دەست ئەوان کەوتووە، لە مانگی ئابی ڕابردوودا ١٢٥ کەس کوژراون و ١٨٨ کەسی دیکەش
برینداربوون.
ڕوونیشکراوەتەوە لەو
مانگەدا پارێزگای بەغدا لە هەموو شارەکانی تری عێراق زەرەرمەندتر بووە، بەشێوەیەک
ژمارەی کوژراوان ٤٥ کەس بوون و ١٣٥ کەسی تریش برینداربوون.
بە گوێرەی ئامارەکەش
لەدوای بەغداش پارێزگای نەینەوا هاتووە کە ٣٦ کەس کوژراون و ١٨ کەسی دیکەش
برینداربوون، لەدوای ئەویش پارێزگای سەلاحەیدین دێت کە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە ٤
کەس کوژراون و ٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی مانگی تەموزی ڕابردوو
گەیشتووەتە ٥١٨ کەس.