نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لەنزمبوونەوە کردووە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٥٢ دۆلار و ٧٣ سەنت فرۆشرا.

ئەمڕۆ بە گشتی نرخی نەوت دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی ٢٠١٧دا تێکڕا رۆژانە ٩٧.٨٤ ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی ٢٠١٨ دا خواست بەرزبێتەوە بۆ ٩٩.٢٧ملیۆن بەرمیل.

هەروەها پێشبینی دەکرێت لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٨دا خواست لەسەر نەوت بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بەمەش نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.



AM:10:05:02/09/2017