وەزارەتی
نەوتی عێراق، ئەمڕۆ 2ی ئەیلول بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بەگوێرەی ئامارە
سەرەتاییەكانی كۆمپانیای خستنەبازاڕی نەوتی عێراق(سۆمۆ) بڵاوكردەوە كە بەپێی
ئامارەكان بڕەی هەناردەی نەوت 99 ملیۆن 700 هەزار و 761 بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوت
ئاشکرایکردووە کە بە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە توانیویانە بڕی 4 ملیار و 608 ملیۆن
دۆلار بەدەستبهێنن.
وتەبێژی
وەزارەتی نەوت، عسام جیهاد ڕوونی کردووەتەوە كە تێكڕای هەناردەی نەوتی
رۆژانە 3 ملیۆن و216 هەزار بەرمیل بوە و هەروەها ئاشكراشیكردوە كە تێكڕای
نرخی یەك بەرمیل 46.223 دۆلار بوە.