قایمقامیەتی سلێمانی: سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕادەگەیەنێت "سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان قەدەغەکراوە".

لە ڕاگەیەندراوێکى قائیمقامیەتى سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ  شەممە، لە دووەم رۆژی جەژنی قورباندا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكیان بۆ  رێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان رێكخست و لە هەڵمەتەكایاندا رێگرییان لەو كەسانە كرد كە بەبێ رەچاوكردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكان ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان سەردەبڕن.

هاوکات گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگریكردن لە دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ كە ساڵانە لە جەژنی قورباندا سەرهەڵدەدات هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە و رێگە بەو كەسانە نادرێت كە بەبێ رەچاوكردنی مەرج و رێنماییەكان لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان ئاژەڵ سەردەبڕن.

هەروەها وتیشی، لە هەڵمەتەكەشیاندا رێگەیان لە دەیان كەس گرت كە دەیانویست ئەو كارە بكەن.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت "سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان و فڕێدانی پاشماوەكانیان جگە لەوەی مەترسی لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دروستدەكات، هاوكات دیاردەیەكی ناشارستانیەو دەبێتەهۆی تێكدانی سیمای شارستانی سلێمانی و دروستكردنی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیاندا".

ژاشیدەگەیەنێت "تا دواین رۆژی جەژن لیژنەكان بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەكەیان و رێگری تەواو دەكەن لەو كەسانەی كە بەنیازن لەسەر شەقام و رێگە سەرەكییەكان ئاژەڵ سەرببڕن و ڕووبەڕووى سزاى یاساییان دەکەینەوە".



PM:03:08:02/09/2017