حکومەتى میانمار ، زیاتر لە 2600 خانووی ڕۆهینگیە موسوڵمانەکان لەلایەن گروپى چەکدارەوە سوتێنراوە.
حکومەتى میانمار بڵاویکردۆتەوە، لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە هێرش کراوەتە سەر گوندەکانى ئەو هاوڵاتییە موسوڵمانانە و دواى ڕوخاندن و سوتاندنى خانووەکانیان چەندانیشیان لێ کوشتوون و ئەوانى تریش هەڵهاتوون.
حکومەتى میانمار هۆکارى هێرشەکانیشی بۆ ئەوە گێراوەتەوە کە گروپێکى سەربە ڕۆهینگییەکان پێشتر هێرشی کردووەتە سەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان.
هەروەها ماڵپەڕی بی بی سی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردووەتەوە، کە باس لەوە دەکات لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٤٠ هەزار موسڵمانی ڕۆهینگیا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەی بەنگلادیش بوون.
ئەو ئاوارانە بە ڕوباری نافدا بۆ وڵاتی بەنگلادش پەڕیونەتەوە، کە بەهۆی نقومبوونی ژمارەیەک لە بەلەمەکانەوە تا ئێستا ٤٠ ئاوارە لە ڕوبارەکەدا خنکاون.