یارییە گرانبەهاکەی سەدام بۆ عێراق گەڕێنرایەوە

باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق یارییەكی شەترەنجی گرانبەهای بۆ حكوومەتی عێراق گەڕاندەوە، كە كاتی خۆی هی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق بووە و ساڵی 2003 لە كۆشكی سەرۆكایەتیی بەغدا دزرابوو.


لەمبارەیەوە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەهەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردووەتەوە كە دوێنێ لەگەڵ قەیس رەشید بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری عێراق كۆبوونەتەوە، ئەویش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو یاری شەترەنجە بووە.


باس لەوەشكراوە، دوای ئەوەی لە 2003دا شەترەنجەكە لە بەغدا دزراوە، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا FBI بەدواداچوونیان بۆ كردووە و دۆزیویانەتەوە



PM:02:26:03/09/2017