موحسین رەزایی: ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی دابەشبوونی عێراق

سەرۆکی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان، دەبێتە ھۆی دابەشبوونی عێراق، و دابەشبوونی عێراقیش ھەڵەیەکی گەورەیە".

سەرۆکی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، موحسن رەزایی بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند " ئێران لەسەر ئەم بڕوایەیە، کە ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان، دەبێتە ھۆی دابەشبوونی عێراق، و دابەشبوونی عێراق ھەڵەیەکی گەورەیە".

موحسن رەزایی راشیگەیاند" "ئێران لەسەر ئەم بڕوایەیە، کە ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستان، دەبێتە ھۆی دابەشبوونی عێراق، و دابەشبوونی عێراق ھەڵەیەکی گەورەیە، و ڕیفراندۆمەکەی ھەرێم دەرنجامی ترسناکی بۆ ناوچەکە دەبێت و ئێمە دژی ئەم بابەتەین".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە پلە باڵایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە" سنوورەکانی عێراق نابێت دەستی بۆ ببرێت". 

 ناوبراو داوا دەکات ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دوابخرێت.
 
 وا بڕیارە ٢٥ ئەیلول بە بڕیاری بارزانی و حیزبە کوردیەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ ریفراندۆم لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت.



AM:10:15:04/09/2017