دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان، به‌هاى پشكه‌كانى كۆمپانیاى دانەگاز به‌رێژه‌ى 14% به‌رز بووەتەوە.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه كه
پشكه‌كانى كۆمپانیاى دانەگاز به‌رێژه‌ى 14.1% به‌رز بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش
رێككه‌وتنى ئه‌و كۆمپانیایه دێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه‌ى له چوار ساڵى رابردوودا له نێوان به‌رده‌وام
بوو.
رۆژى 30ى ئابى 2017 حكوومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان و كۆنسۆرتیۆم پێرل كه به داناگاز ناوده‌برێت راگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان
بڵاو كرده‌وه و رێككه‌وتنى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان راگه‌یاند و هەروەها ماوەی
ڕێککەوتنی نێوانیان تا ساڵی 2049 بەرزکرایەوە.