هەڵمەتی بانگەشکردن بۆ ریفراندۆم دەستی پێکرد

ئەمڕۆ ٥ ی ئەیلول لە سەرتاسەری باشووری کوردستان بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ ریفراندۆم دەستی پێکرد.

ئەو هەڵمەتە ١٨ رۆژ بەردەوام دەبێت و تا ٢٢ ی ئەیلول درێژە دەکێشێت.

دوێنی داوای مۆڵەتی بەشداریکردنی جووڵانەوەی " نەخێر لە ئێستادا " لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە بەبیانووی  تۆمارنەکردنی ئەو جووڵانەوەیە وەک قەوارەی سیاسی  رەتکرایەوە. 

لەمڕۆوە پارت و قەوارە سیاسییەکان و خەڵک دەتوانن بانگەشە بۆ گشتپرسی بکەن، تاوەکو ئێستاش 9 قەوارە و رێکخراو خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە تۆمارکردووە.

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆن زیاتر لە 5 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 46 هەزار سندوقی دەنگدانیش بۆ پرۆسەکە ئامادەکراون.  



AM:09:35:05/09/2017