دایك و باوكێك منداڵەكەیان دەكوژن و تەرمەكەی فڕێی دەدەن

دایك و باوكێكی خەڵكی وڵاتی میسر منداڵێكی بچووكی خۆیان دەكوژن و لە نزیك مزگەوتێك فڕێی دەدەن، گرتەیەكی ڤیدیۆیەكەشی بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەبێتەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی میسر ڕووداوەكە لە شاری قاهیرە، ڕۆژێك پێش حەژنی قوربان ڕویداوە.

 وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت كە كامێرای چاودێری تۆماریكردووە، دایكەكە لە ناوچەی (P2) دەردەچێت و منداڵێكی مردووی لە باوەشە كە بە كیسەی نایلۆن پێچاویەتی و لە نزیك دیواری مزگەوتێك فڕێی دەدات

بەپێی سایتی (الیوم سابع) لە ئێستادا ئەو ژن و مێردە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لێدەكرێت سەبارەت بە كوژرانی منداڵەكەیان، ئاماژەش بەوەكراوە ئەگەر تاوانەكەیان بەسەردا بسەپێت، سزای سەخت دەدرێن.




PM:10:58:05/09/2017