گێزەر یەکێکە لەوسەوزانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش، لێرەدا باس
لەهەندێک لەسودەکانی دەکەین:
1- ئێسک بەهێز دەکات: گێزەر دوو کانزای زۆر گرنگ لەپێکهاتەیدا
هەیە کەدەبێتە هۆی بەهیز کردنی ئێسک ئەویش پۆتاسویم وڤیتامینK یە هەردوکیان بونیادنەری ئێسکی مرۆڤن.
2- پاراستنی پێست: بیتا کارۆتین کە لە پێکهاتەی گێزەردا
هەیە چەندین سودی جیاوازی هەیە لەوانەش پاراستنی پێست لەتیشکی زیانبەخشی خۆرو هەروەها
ئەوزیانانەی کە بەر پێست دەکەون.
3- تەندروستی دڵ:گێزەر دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆڵسترۆڵ ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاراستنی
دڵ لەنەخۆشی.
4- باشتر کردنی تەندروستی: گێزەر هەروەها دەبێتە هۆی
باشترکردنی تەندروستی جەستە ئەمە جگە لەوەی کە سودێکی باشی هەیە بۆ ددانەکان یارمەتی
سپیکردنەوەی ددان وپاک ڕاگرتنی دەم دەدات لە بەکتریا.
5- دژە پیرییە:سودێکی دیکەی گێزەر ئەوەیە کە دژە ئۆکسانە ئەمەش خانەکانی لەش دەپارێزێت لە
ناوچون وپێست بەگەنجی دەهێڵێتەوە.
6- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین: گێزەر پڕیەتی لەڤیتامینەکانیA,K,E,C ,D ئەمانەش بەسودن بۆ تەندروستی
چاو.
سەرچاوە:FIT YESS
وە:هە-ف