سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڵاودەکاتەوە

کۆبونەوەی ەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کۆتایی هات و "سپی" ناووەرۆکەکەی بڵاودەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەی بە "سپی میدیا" ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا بڕیاردرا لەسەر دوو پرسی گرنگ کە ئەمانەن:

یەکەم/ بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بە بەشداری ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی کە پێکهاتوون لە (لەتیف شێخ عومەر، ڕێواس فایەق، بێگەرد تاڵەبانی، عەدنانی حەمەی مینا، حامیدی حاجی غالی) بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بە چۆنیەتی کەراکردنەوەی پەرلەمان.

دووەم/ یاداشتێک بە چەند مەرجێکەوە ئامادە بکرێت و بدرێتە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕۆشنایی ئەو مەرجانە پەرلەمان کارا بکرێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکە ئەو مەرجانە نزیکن لە داواکاری گۆڕان و کۆمەڵ بۆ شێوازی کاراکردنەوەی پەرلەمان.

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی ەوەشکرد هەموو ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی پارتیەوە لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە باس کراوە ڕەتکراوەتەوە..

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی ھات و بەپێی زانیاریەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرەنجامی کۆبوونەوەکە لەبارەی پرسە گرنگەکانەوە ئاشکرا دەکات



PM:05:25:07/09/2017