ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "پێویستە پەرلەمانی کوردستان لەسەر هەندێک بنچینەی سیاسی و ئابوری بە زووترین کات کارابکرێتەوە".
دوای پێنج کاتژمێر لە کۆبوونەوە ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "وه‌فدێكی یه‌كێتی، په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بۆ چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌گه‌یه‌نێته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وه‌فدی یه‌كێتی-یش بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتی و ریفراندۆم، هه‌مان بنچینه، بۆ پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه، رون ده‌كه‌نه‌وه".
لە راگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیدا هاتووە"بە گیانێكی پڕ له‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، گفتوگۆی هه‌ڤاڵانه له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسازه‌كانی: ریفراندۆم، چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، گرفته‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ئاماژه پۆزه‌تیڤ و نه‌گه‌تیڤه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و ناو عێراق له‌مه‌ڕ ریفراندۆم، درێژه‌پێدانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان، گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌باره‌وه‌كرا".