نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاست کە ٥٤ دۆلار و ٧٩ سەنتە و هۆکارەکەشی بۆ زریانی هارڤی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٥٤ دۆلار و ٧٩ سەنت بەرزبووەوە، بەراورد بە نرخەکەی دوێنێی ٢٦ سەنت زیادی کردووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی ئەمڕۆ بە ٤٩ دۆلار و ٢٣ سەنتە، بەراورد بە نرخەکەی دوێنێی ١٤ سەنت زیادی کردووە.

لە پێنج مانگی ڕابردوودا یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زریانی هارڤی کە زیانی گەیاندووە بە کەرتی نەوت لە ئەمریکا و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتریشی لێدەکرێت.



AM:09:44:08/09/2017