دوای سێ كاتژمێر كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان كۆتاییهات و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، یه‌كێتی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دونێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گه‌یاندۆته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8ی ئه‌یلول، وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و دوای سێ كاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه‌یان كۆتاییهات.
بەگوێرەی زانیاریەکان کۆبوونەوەک تایبه‌ت بووە به‌پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبونەوەی دوێنێدا بڕیاری لێدابوون وەک ڕای یەکێتی لەسەر ئەو پرسانە بە بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوە.
هاوکات بەبێی زانیاریەکان سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی سەردانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی کردووە لە شاری هەولێر و لەئێستادا لەکۆبوونەوەدان.