وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی - هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت "بەرپرس نین لە هەڵواسین و لێکردنەوەی "وێنەی هەردوو سەرۆک (بارزانی و تاڵەبانی)".
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (سلێمانی - هەڵەبجە)ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە "دوێنێ هەینی 8ی ئەیلول، لە هەندێک شەقامی گشتیی شاری سلێمانی، ژمارەیەک پۆستەر بۆ بانگەشەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵواسراون کە وێنەی هەردوو سەرۆک (بارزانی و تاڵەبانی)یان
بەسەرەوە بووە".
ڕوونکردنەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوان لە سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی ڕایدەگەیەنن، ”بەهیچ جۆرێک لەدانان و
لێکردنەوەی ئەو پۆستەرانە ئاگادار نین و لە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
رۆژی ههینی (8 /9 /2017) له ههندێك لهشهقامه گشتیهكانی شاری سلێمانی، ژمارهیهك پۆستهر بۆ بانگهشهی ریفراندۆمی ههڵواسران، كه وێنهی مام جهلال و مهسعود بارزانی لهسهره و دواتریش لێکرانەوە.