بەرپرسێکی عێراق: لە ٩٠% شەڕی ئەهلی نێوان کورد لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تردا روودەدات

کەسایەتیەکی سیاسی ناسراوی عێراق پێیوایە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم دەبێتە مایەی شەڕی ئەهلی لە نێوان کورد لەگەڵ عەرەب و هەموو پێکهاتەکانی تر.

لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆن کەناڵی شەرقیەدا، وائیل عەبدولەتیف کۆنە پارێزگاری بەسرەو پەرلەمانتاری پێشووی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم دەبێتە مایەی شەڕی ئەهلی، پێشبینی دەکات کە لە ٩٠% ئەنجامدانی ریفراندۆم دەبێتە مایەی شەڕی ئەهلی.

لەو بەرنامەیەدا کە عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش بەشداربوو، وائیل عەبدولەتیف ئاشکرایکرد ئەنجامدانی ریفراندۆم دەبێیتە مایەی شەڕو گەڕانەوەی دەسەڵاتی هەرێم بۆ پێش ڕووخانی رژێمی عێراق، ساڵی ٢٠٠٣، ئەم گەڕانەوەیەش بەپێی دەستوری عێراقە.

وائیل عەبدولەتیف وتیشی "دەبێت لەگەڵ رۆژی ریفراندۆمدا هەرچی بەپرسی کوردە کە پۆستیان هەیە لەعێراقدا دەستلەکاربکێشنەوەو بەگڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە حکومەت بەتەواوی دەسەڵاتی ئەمنی ناڕوات بەسەر وڵاتداو ئەو بەرپرسە کوردانەش رووبەرووی هەڕەشە دەبنەوە".

بارزانی و چەند حیزبێکی سیاسی جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ بڕیاریان داوە رۆژی ٢٥ ی ئەیلول ریفراندۆم لەهەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت.   



PM:09:54:09/09/2017