چۆن پارێزگاری لەمێشک بکەین بۆ تەمەنی پیری


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی کە کراوە بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک لەتەمەنیپیریدا دەبێت ئاگاداری چەند شتێک بین بۆ نموونە بەپێی کات خوێنبەرەکان بەرەو گیران دەچن بەهۆی چەوری وچەند ئاوێتەیەکی ژەهربوەوە ئەم پڕۆسەیەش پێی دەگوترێت ڕەقبونی دەماری ئەمەش بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ، وەناق، نەخۆشی گورچیلەوەیە. هەندێک جار نەخۆشی ڕەق بونی دەمارەکان دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و سەکتەی مێشک.

زاناکان ئەوەشیان سەلماندوە خۆپاراستن لەم نەخۆشیانە هۆکارە بۆ ئەوەی مێشک تەندروستی پارێزراو بێت لەتەمەنی پیریشدا هەروەها باسیان لەوەش کرد ئەگەر هاتوو ئەم شتانە لەلەشدا ڕێک بخرێت ئەوا مێشکی هەر بە تەندروست دەمێنێتەوە.

- ڕێک خستنی پەستانی خوێن

- کۆنترۆڵ کردنی کۆڵسترۆڵ

- پاراستنی ڕێژەی شەکر بەنۆرماڵی

- ئەنجامدانی کاری جەستەی

- خواردنی خۆراکی تەندروست

- دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش

- نابێت ڕێژەیەکی زۆر جگەرە بکێشی

سەرچاوە: Medical News Today

وە:هە-ف



PM:07:25:10/09/2017