بەم خۆراکانە پێستت گەنج بکەرەوە


پیری شتێکە کە ناتوانرێت ڕێگری لێبکرێت بەڵام دەتوانی بەهۆی چەند خۆراکێکەوە پارێزگاری لە پیری پێست بکەیت، خواردنی تەندروست هۆکارە بۆ هێشتنەوەی پێست بەجوانی . هەندێک خۆراک هەن کە کاریگەری باشیان هەیە لە پارێزگاریکردنی پێست بە گەنجی لەوانەش:

- دانەوێڵەکان: ئەوکەسانی کە نانی سپی دەخۆن وادەزانن کە کێشیان پێی زیاد دەکات بەڵام خواردنی نانی سپی لەهەمو دانەوێڵەکان سودی زۆرترە بۆ هێشتنەوەی پێست بەگەنجی.

- ماسی: ماسی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی لیپتین، کەئەمەش یارمەتی تێربون دەدات هەروەها کۆنترۆڵی برسێتی دەکات بەهۆی ئۆمیگا ٣ یەوە پێستت بە جوانی و گەنجی دەهێڵیتەوە.

- ڕێژەیەکی کەم خوێ بەکار بهێنە: بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر خوێ کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەستە ئەمەش هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی وەک پەستانی خوێن، بۆیە دەبێت خۆت بەدور بگری لەوخۆراکانەی کە دەبنەهۆی نەخۆشی چونکە ئەمانەش کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی پێست.

- ئەوخۆراکانە بخۆ کە دژە ئۆکسانن: ئەوخۆراکانەی کە دژە ئۆکسانن زۆر گرنگن بۆ تەندروسستی جەستەو مێشک، هەروەها دەتپارێزن لە نەخۆشیو وا لەپێست دەکات کە گەنجنتر دەربکەوێ.

سەرچاوە: Health Ature

وە:هە-ف



PM:07:35:10/09/2017