بەهۆێ پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەوە لە قەڵادزێ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا، تەمەنی منداڵەکانیش لەنێوان (5ـ6) ساڵدایە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه كاتژمێر 5:15 خوله‌ك دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( كیا/سیراتۆ) و ( پیكاب/ نیسان) پێشبڕكێ ده‌كه‌ن دوو منداڵیان کرد بەژێرەوە.
هەردوو منداڵەکە به ناوه‌كانی ( هـ . س . ب ) ته‌مه‌ن 5 ساڵان ڕه‌گه‌زی نێر، وه ( م . ع . ع ) ته‌مه‌ن 6 ساڵان، لە ڕەگەزی نێرن و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سەر بە قەزای قەڵادزێن.
بەوتەی پۆلیسی ڕاپەڕین دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به "وته‌ی خۆیان پێشبڕكێیان كردووه و دواتر كۆنترۆڵیان له‌ده‌ستداوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاندووە: دوای گه‌یاندنی ته‌رمی منداڵه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو شەش ڕووداوی تری هاتووچۆ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕوویانداوە بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی برینداربوون و هاوڵاتیەکی تریش گیانی لەدەستداوە
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەرینیش لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان 149 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە بەهۆیەوە 19 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 229 هاوڵاتیش بریندار بوون.
خالید ئەحمەد