عەلی باپیر رای کۆمەڵی لەسەر کارکردنەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رای کۆمەڵ لەسەر ئەوە هەوڵەی لە ئارادایە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر دەستی پارتی و یەکێتی، ئاشکرا دەکات.

لەبارەی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند "كاراكردنەوەی پەرلەمان لەلایەن پارتی و یەكێتی بەبێ‌ بەشداری كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان دەرئەنجامێكی باشی نابێت".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی وتیشی"پێشنیاری كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی لەنێوان كۆمەڵ و یەكێتی و پارتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرا، بەڵام بە راگەیاندنی كاراكردنەوەی پەرلەمان زەمینەی كۆبوونەوە و دانیشتن نەماوە".

ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی ئەیلولی 2017، هەردوو وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەولێر كۆبوونەوە و بڕیاریاندا پەرلەمانی كوردستان لە 14ی ئەیلولی 2017 كارابكرێتەوە.



PM:11:03:10/09/2017