پۆلیسی چەمچەماڵ رایگەیاند " ئەمڕۆ تەقە لە لقی ١٩ پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ کراوە، بەرپرسانی شارەکە بەدەستی تێکدەری دادەنێن.
ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ لە لێدوانێکی رۆژنامەونیدا وتی " "دەستێكی تێكدەرەو چاویان بەوە هەڵنایەت ماوەیەكە تەبایی و دۆستایەتی بۆ چەمچەماڵ گەڕاوەتەوە، بۆیە ئەمڕۆ یان سبەی دەدۆزرێتەوە".
قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی "نامانه‌وێت له‌ئێستادا هیچ زانیاریه‌ك بخه‌ینه‌ڕوو، تا ڕاستی حاڵه‌ته‌كه‌مان بۆ ڕون نه‌بێته‌وه، ئێستاش لیژنه‌ی تایبه‌تمان ناردۆته شوێنه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه ته‌قه‌كردن له‌باره‌گایه‌كی سیاسی ده‌بێت ده‌قیق بێت و به‌ڵگه هه‌بێت، ناكرێت له‌خۆوه زانیاری بخرێته‌ڕوو".
ئەو تەقەکردنە لە کاتێکدایە هەندێک زانیاری نا فەرمی ئەو کێشەیە دەگەڕێننەوە بۆ ئەو هێرشەی مانگی رابردووە کرایە سەر دوو مەلای ئەو شارە لە لایەن چەند کەسێکی چەکداری نەناسراوە کە زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو هێرشبەرانە سەر بەپارتین و لەلقی چەمچەماڵی ئەو حیزبەن.