زیاتر لە چوار کاتژمێر لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لەگەڵ گۆڕان لە بینایەی کۆشکی سپی یەکێتی شکستی هێنا.
بەپێی زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە تێکڕای ئەو کۆبوونەوەیە شکستی هێناوە.
سپی زانیوویەتی کە پارتی پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە نییە لەسەر هیچ خاڵێکی سەرەکی لە پرسە گرێدارەکانی وەک سەرۆکایەتی هەرێم، مووچەی خەڵکی، هەڵبژاردن، سندوقی داهاتە نەوتییەکان هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ گۆڕان ئەنجام بدات.
دەربارەی پەیوەندی یەکێتی و پارتی، بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئاستی پەیوەندنی نێوان ئەو دوولایەنە چۆتە ئاستێکی ترەوەو ئێستا ئەو دوولایە رێککەوتنی واژوو کراو لە نێوانیاندا هەیە.
سپی زانیوویەتی ئەو کۆبوونەوەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی دوای کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بۆ کردووە کە سبەی، یان دوو سبەی لە نێوان هەر سێ لایەندا لە بارەگای گۆڕان لە سلێمانی جارێکی تر کۆدەبنەوە، ئەگەر زۆرە ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرێت، ئەنجامیش بدرێت، گفتوگۆکردن بەو عەقڵیەتەی ئێستاوە ئەو سێ لایەنە ناگەیەنێتە هیچ ئەنجامێک.
د.شۆڕش حاجی ئه‌ندامی وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە لێدوانێکی لەسەر ئەو کۆبوونەوە چوار کاتژمێریە به KNNی ڕاگه‌یاندووە" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یام و داواكاری خۆی گه‌یانده، وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌و داواكارییانه‌ی پێشووكردبوونی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم".
د. شۆڕش حاجی ڕاشیگه‌یاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هه‌ردوو لای ڕاگه‌یاندووه كه زه‌روره‌تی رێككه‌وتنی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ خاڵه‌كان میكانزمی جێیبه جێكردنیان گرنگه.
وتیشی: ئه‌وانیش بۆچونی خۆیان خسته‌ڕوو، بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه و ئه‌و خاڵانه تاوتوێده‌كه‌ن گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌كراوه.
د.شۆڕش حاجی ئاشكراشیكرد ئه‌وانیش وه‌ڵامی كۆبونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ خانه‌ی راپه‌ڕاندن باس ده‌كه‌ن و دواتر هه‌ردوولا بۆچونی ره‌سمی حزبه‌كه‌نیان به‌یه‌ك ده‌ڵێنه‌وه ، بۆ ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن یان رێكنه‌كه‌وتن.
نیوەرەۆی ئەمڕۆ ١٢ ی ئەیلول بۆ یەکمجارە هەرسێ لایەنی پارتی ویەکێتی و گۆڕان بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەری کێشەکان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە.