قایمقامیەتی سلێمانی: ژمارەیەك مادەی مەترسیدار قەدەغە دەكرێن

قائیمقامیەتی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایدەكات، بەهۆی‌ مەترسی‌ توشبون بەشێرپەنجە و بڵاوبونەوەی‌ ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە، ڕێگریی لەبەكارهێَنانی مادەی قڕكەری تۆمارنەكراو و قەدەغەكراو دەكرێت لەلایەن كۆمپانیا و خانوە پلاستیكییەكانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە رشایدەگەیەنێت "لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و پێدانی ڕێنمایی، لیژنەكانمان سەردانی كۆمپانیاو خانوە پلاستییەكەكانی سنوری ئیدارەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات و ئاگاداریان دەكاتەوە كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان بن".

بەگوێرەی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ لیژنەكانی‌ قائیمقامیەتی‌ لەماوەی‌ پێنج مانگی‌ ڕابردودا 117 سەردانیان بۆ هەزارو چوار بەیتی پلاستیكی و نوسینگە و كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان ئەنجامداوەو 90 شوێنیشیان ئاگاداركردۆتەوە كە پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان بن و 18 حاڵەتی سەرپێچیشیان تۆماركردوە.

لەو ڕاگەیەنراوەدا بێستون عەلی، سەرۆكی‌ لیژنەكە ئاشكرایكردوە "بەهۆی چاودێریكردن و پشكنینی بەردەوامەوە، ئێستا هەموو شوێنەكان خاوەنی مۆڵەتی فەرمین و نوسینگەو كۆمپانیاكان ڕێكخراون و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر قڕكەری قەدەغەكراو  كە بەشێوەیەكی نایاسایی هاوردەكرابون و بەمەبەستی قڕكرنی مێروەكان بەكارهێنرابون".

ڕاشیگەیاندوە، "دوای‌ ڕێكخستەوەی تەواوی كۆمپانیاو نوسینەگە كشتوكاڵیەكان و خانوە پلاستیكییەكان لەمادەی قڕكەری قەدەغەكراو بازاڕو ماركێتەكانی سلێمانیش پاكدەكرێنەوە لەو جۆرە مەوادانەی كە هۆكاری سەرەكین بۆ توشبون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە".

سەرۆكی‌ لیژنەی‌  چاودێریكردنی‌ نوسینگەو كۆمپانیا كشتوكاڵییەكان ئاماژەی‌ بەمەترسیەكی‌ گەورەی‌ چەند مادەیەكی‌ قڕكەر كردوەو دەڵێت "سەرجەم ئەو قڕكەرانەی مادەی سایپەرماسرین لەپیكهاتەكەیدا هەیە وەكو (بای بای، تارومار، كیش، چیرە، گرین وۆرد، ئەگرۆكسیر)، ئەوانە مەترسیدارن و قەدەغەدەكرێن".



PM:12:37:13/09/2017