قوباد تاڵەبانی: دەبێت دەرچوانی هەوڵی دامەزراندن بدەن لە كەرتی تایبەت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، یەكێك لە كارە پێشینەكانی حكومەت زیاتر گەشەكردنی كەرتی تایبەت و برەودانە بە ئابووری هەرێمی كوردستان و پێویستە "دەرچووان زانكۆكان پشت بە كەرتی تایبەت ببەستن".

قوباد تاڵەبانی، لە وتارێكدا كە لە مەراسیمی ستایشكردنی كۆمپانیا بەشداربووەكانی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناكان بۆ ‌خولی چوارەمی پڕۆگرامەكە پێشكەشیكرد، باسی لەوەكرد، چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم رەنگدانەوەی هەبووە و رەوشی ئابوری هەرێمی كوردستان بەرەو پێشچووە.

جێگری سەرۆكی حكومەتی  لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە پێویستە خوێندكاران و قوتابیان پشت بە كەرتی تایبەت ببەستن بۆ دامەزراندن "دەبێت كار بۆ ئەوە بكرێت خوێندكار متمانەی بە كەرتی تایبەت زیاتر بێت و دەبێت حكومەت هاوكار بێت لەو بارەیەوە بۆ ئەوەی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان هەوڵی دامەزراندن بدەن لە كەرتی تایبەت و ئەوانیش هاوكاری حكومەت بن".



PM:01:18:13/09/2017