هاوسەری سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كۆچی دواییكرد


هاوسەری كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان كۆچی دوایی كرد و پرسەكەی لە كۆیە دەبێت

 ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 12ی ئەیلول حەمدیە مستەفا، پێشمەرگەی دێرین و هاوسەری كەریم ئەحمەد، سكرتێری پێشووتری حزبی شیوعی كوردستان، لە شاری كۆیە كۆچی دوایی كرد.

پرسەی حەمدیە مستەفا هاوسەری كەریم ئەحمەد، لە (تەكیەی تاڵەبانی)یە لە شاری كۆیە.

حەمدیە مستەفا لە سەردەمی خەباتی شاخدا، ماوەیەكی زۆر پێشمەرگە بووە و یەكێكیش لە كوڕەكانی بە ناوی (بۆتان) شەهید كراوە.




PM:02:59:13/09/2017