دەرفەتێکی تر بۆ دیبلوماسیەت رەخسا
کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە وابڕیار بوو سبەی ٥ شەممە ١٤ ی ئەیلول سازبکرێت دواخرا بۆ رۆژی هەینی کاتژمێر ٧ ی ئێوارە.

دلێر ماوەتی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بەهۆی پابەندبوون بە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی هەینی کاژێر 7 دواخرا".

دلێر ماوەتی وتیشی " بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان ، دەبێت بۆ دانیشتنی پەرلەمان 48 کاژێر پێشتر ئەندامانی پەرلەمان ئاگادار بکرێنەوە، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ کاژێر 19:00 ی رۆژی هەینی 15ی ئەیلول دواخرا".

چاودێران پێیانوایە ئەو ماوەیە دەرفەتێکی باشە بۆ دیبلۆماسیەتی پارتی و یەکێتی تا بگەنە رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و بەمەش کۆدەنگیەکی نیشتمانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان گەڵاڵە دەکرێت.



PM:08:47:13/09/2017