سپی ناوی پەرلەمانتارانەی یەکێتی بلآودەکاتەوە کە ئیمزایان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان نەکرد
ئەمڕۆ ١٣ی ئەیلول فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان کوردستان بە دیاریکراوی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و قەوارە بچووکەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان واژویان کۆکردەوە، لە ١٨ ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی سەوز چوار ئەندامی پەرلەمانیان واژوویان نەکردووە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە سپی رایگەیاند " چوار ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی سەوز واژوویان نەکردووە بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان بەپێی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی و یەکگرتوو ".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە هەریەک لە " گەشە دارا حەفید، ئاواز شێخ جەنگی ئامادە نەبوون واژوو لەسەر ئەو یاداشتە بکەن، هەرچی فەرهاد سەنگاویشە لە سەر هەڵوێستەکانی دژی ریفراندۆم لە فراکسیۆن و یەکێتی دەرکرا، گۆران ئازادیش لە دەرەوەی ولآتە".
بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمان، پێویست بوو واژووی ٢٩ پەرلەمانتار کۆبکرێتەوە بۆ سازدانی کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان و کاراکردنەوەی ئەو دەزگا هەڵبژێردراوەی خەڵک، ئەمڕۆ لەبەر رۆشنایی رێککەوتنی پارتی و یەکیتی زیاتر لەو واژوانە کۆکرایەوە، بڕیاریشە هەینی کاتژمێر ٧ کۆببێتەوە.
PM:10:09:13/09/2017