" بەر لەتەواوبوونی ئەم مانگە مووچەی مووچەخۆران دەدرێت"

بەر لە تەوابوونی ئەم مانگە مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم مووچەخۆرانی کوردستان دەدرێت.
 
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەم 14ی ئەیلوول مووچەی مانگی تەمووزی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ماڵەڕی "وشە" ی نزیک پارتی کە هێزی سەرەکی حکومەتی هەرێمەوە بڵاویکردەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و بەر لەتەواوبوونی ئەم مانگە تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەكە دڵنیاییدا كە هەفتەی داهاتوو خشتەیەكی فرەوانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكرێتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 4835 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:12:13/09/2017