بەرهەم ساڵح لیستەكەی رادەگەیەنێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو د. بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لیستێكی نوێ بۆ هەلبژاردنەکانی داهاتوو رابگەیەنێت.


بە پێی زانیارییەکانی سپی لیستەكەی بەرهەم ساڵح، لە ژێر ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دەبێت و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رایبگەیەنێت.


بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتییەو ماوەیەكە لە حزبەكەی دابڕاوەو بەهۆی نیگەرانییەكانیەوە بەشداریی كۆبوونەوەكانی یەكێتی ناكات، پێشتریش لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ‌و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی یەكێتی ناوەندی بڕیاریان لەناو ئەو حزبە ڕاگەیاند، بەڵام دوای چەند مانگێك ناوەندەكە بە بێدەنگی هەڵوەشایەوەو بەرهەم ساڵح لە دەرەوەی یەكێتی مایەوە.



AM:10:08:14/09/2017