ئەستێرەی ناسراوی تورکیا سبیل جان ناسراو بە بێریڤان، لەگەڵ ئێمرە کینای ناسراو بە فەرهاد جارێکی دیکە پاش تێپەڕینی 15 ساڵ لە درامایەکی نوێ‌دا، پێکەوە دەگەڕێنەوە سەر شاشەکان.
شەوی رابردوو بەڤیدیۆ یەکەم ترایلەری دراما نوێیەکەی سبیل جان و ئێمرە بەناوی "باخچەی خۆشەویستی" بڵاوکرایەوە، بەگوێرەی زانیاریەکانیش بڕیارە 23 ئەیلول لە کەناڵەکانی تورکیا پەخش بکرێت و بینەرێکی زۆریش چاوەرووانی دراماکە دەکەن.
هاوکات کچە ئەکتەری لاو ئالینا بۆز کە یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی درامای "پارچەپارچەبوون"، لەم درامایەدا بەشدار دەبێت، کە تێیدا رۆڵی کچی سبیل جان دەبینێت.
سبیل جان لە ساڵی 1970 لە دایکبووە، له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ماكار بووه، دواتر كاری گۆرانی و نواندنیشی كردووه، باوكی سبیل جان یوگسلافی بووه و كه‌مانی ژه‌ندووه، ناوبراو سێ‌جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.
ئێمرە لەدایکبووی 1970، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا بەڵام بەڕەگەز عەرەبە، هاوسەرگیری کردووە و لەساڵی 2009 جیابووتەوە و خاوەنی یەک منداڵە.
ئالینا له ساڵی 1998 له مۆسكۆ له‌دایكبووه، دایكی روسیه و باوكی خه‌ڵكی بولگاریایه، له‌پێناو كاركردن و بژێوی ژیان روو له توركیا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا كاری مۆدێلی بۆ راگه‌یاندنه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌كرد، دواتر له‌ته‌مه‌نێكی بچوكدا رۆڵی له درامای "په‌رستارێكی به‌هێزدا" بینی، پاشان له ساڵی 2007 ده‌ستی به‌خوێندن كرد له بواری شاتۆ و نواندنی درامادا.