هادی عامری هۆشداری لە دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی دەدات

هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر هۆشداری توند دەربارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدات و رایدەگەیەنێت "ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە دەبێتە هۆی دروسبوونی شەڕی ناوخۆیی".

ئەمڕۆ 14ی ئەیلولی 2017، هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر، لە فیستیڤاڵی (غەدیر) رایگەیاند "پێویستە هەموو لایەك بێنەسەر خەت، بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان، چونكە بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسەیە، بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لەعیراقدا".

ئەو بەرپرسە باڵایەی شیعە، وتیشی "دەبێت حكومەت عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەجدی بێنە سەر خەت و رێگە لەئەنجامدانی ئەو ریفراندۆمەی هەرێم بگرن، چونكە دەرەنجامەكەی زۆر خراپ دەبێت و هەموو شتێك كۆتایی دێت".



PM:06:13:14/09/2017