لەمڕۆدا خەڵکێکی زۆر ڕویان لەخواردنەوەی
ماددەکهولیەکان کردووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کێشەی کۆمەڵایەتی و قەلەقی زۆر بووە بۆیە
خەڵک پەنا بۆخواردنەوەی ئەم ماددانە دەبەن. خواردنەوەی ئەم ماددانە چەندین زیانی هەیە
لەوانە؛
1- شێرپەنجە :خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ماددە کهولیەکان
هۆکارە بۆ چەندین جۆری شێرپەنجە لەوانە شێرپەنجەی
مەمک، کۆڵۆن، مل، سەر، جگەر، هەروەها شێرپەنجەی
قوڕگ.
2- داخورانی ئێسکەکان: داخورانی ئێسکەکان نەخۆشیەکی ئێسکە دەبێتە هۆی لاوازی ئێسک و شکانی ئێسکەکان، ئەمە
لەئافرەتاندا زۆر باوە بەتایبەت دوای تەمەنی
نائومێدی، هەروەها لەپیاوانیشدا ڕودەدات خواردنەوەی کهوول دوئەوەندە کاریگەری هەیە
لەسەر داخورانی ئێسکەکان بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەنجام دراوە.
3- خەفەت: خواردنەوەی مادەکهولیەکان بۆئەوەیە کە خەفەت
لابەرێ هەروەها وات لێبکات کە هەست بە حەسانەوە
بکەیت ، بەڵام بەپێچەوانەوەخواردنەوەی دەبێتە
هۆی خەفەت و بێتاقەتی لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی لەناو بردنی مێشک ئەمەش هۆکارە بۆ خەفەت.
4- دەرکردنی ئاو لەجەستە: ماددە کهولیەکان دەبێتە هۆی
دەرکردنی ئاو لەجەستەدا ئەمەش هۆکارە بۆ تینوێتی ، هەروەها دەبێتە هۆی سەرئێشە.
5- لەناوبردنی جگەر: خواردنەوەی مادەکهولیەکان یەکەم هۆکارە بۆ لەناو
بردن ی جگەر هەروەها هەڵئاوسانی.
سەرچاوە: tips health and Health
وە:هە-ف