سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، د. نوری مالیكی دەڵێت" ریفراندۆم هه‌مووان ڕووبه‌ری مه‌ترسی شه‌ڕ و ناكۆكی ده‌كاته‌وه".
لە دوا ئاگادارکردنەوەیدا نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرکردەی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتیێکدا سەرکردە کوردەکان ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت" ڕیفراندۆم هه‌مووان ڕووبه‌ری مه‌ترسی شه‌ڕ و ناكۆكی ده‌كاته‌وه و ده‌بێته‌هۆی له ناوبردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه كورد به ده‌ستیهێناون و هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی بواره‌كانی ئابوری و ئاسایش ڕاده‌گرێت".
لەو نووسینەدا مالکی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، نوسیویه‌تی داوا له سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كه‌م واز له بیرۆكه‌ی ڕیفراندۆم بهێنن و به‌زه‌ییتان به گه‌لی كورد دا بێته‌وه كه له ڕابردودا به‌ده‌ست سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌وه ناڵاندویه‌تی.