گرتەی ڤیدیۆیی نهێنیی ژنە کارمەندەکانی فڕۆکە ئەڵمانییەکان بڵاو دەبێتەوە

گرتەی ڤیدیۆیی نهێنیی ژنە کارمەندەکانی ناو فڕۆکەکانی هێڵێکی ئاسمانیی ئەڵمانی هەرا دەنێتەوە و کۆمپانیاکەش هەڕەشە دەکات.


کۆمپانیای (کۆندۆر)ی ئەڵمانی هەڕەشەی لە فڕۆکەوان و کارمەندەکانی دەستەی فڕۆکەوانیی کۆمپانیاکەی خۆی کردووە، کە لەڕێی دادگاوە یاخود بە دەرکردن، سزای ئەو کارمەند و فڕۆکەوانانە دەەدات.


گرتە ڤیدیۆییەکان بەنهێنی تۆمار کراون، کە تێیاندا ژنە کارمەندەکانی ناو فڕۆکە و کارمەندانی دیکەی کۆمپانیاکە لە ئاسمان و ناو بنکەکانی کۆمپانیاکە لە رەوشێکی ”نالەباری سێکسی" دەردەکەون.


کۆمپانیاکە زیاتر لە 61 ساڵە کاری فڕۆکەوانی دەکات و فڕۆکەکانی گەشتی بەردەوام و رۆژانە بۆ 80 فڕۆکەخانەی ئەوروپا، ئەمریکا و ئاسیا ئەنجام دەدەن.



AM:11:28:16/09/2017