ڤیدیۆ... لەسەر شەقام‌و بەئاشكرا دەستدرێژی دەكرێتەسەر كچان

ئەم گرتە ڤیدیۆییە كە لە رێگای كامێراكانی چاودێرییەوە تۆمار كراوە لە سەر شەقامەكان، دەریدەخات دیاردەی دەستدرێژیكردنە سەر کچان و ژنان و گێچەڵکردن پێیان روو لە زیادبوونە.

وڵاتی هندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی رێژەی دەستدرێژی سێكسی تێیدا بەرزەو لە ساڵی 2015 دا 34 هەزارو 651 کچ و ژن دەستدرێژییان كراوەتە سەر، 82 هەزارو 222 کچ و ژن گێچەڵی سێكسییان پێكراوە، 59 هەزارو 277 ژن رفێندراون، تائێستا هیچ نەكراوە بۆ چارەسەركردن و كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیەو بەگوێرەی داتاکان رێژەكە بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.





AM:11:40:16/09/2017