بەریتانیا پێشنیارێک بۆ بارزانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پێشنیار دەکات بەغداو هەولێر دەستبەکەن بەگفتوگۆیەک لەرووی کاتەوە دیاری کراوبێت و لەأیر سەرپەرشتی نێو دەوڵەتیدا بێت.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەسەر پرسی ریفراندۆم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو کە تیایدا هاتووە" بەریتانیا پاڵپشتی لە ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەک لە 25ـی ئەیلوول ناکات".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە"  لەبەرئەوەیە بەریتانیا پێشنیازی گفتوگۆی نوێ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات لەسەر داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا".

لەسەر چۆنێتی گفتوگۆکە بەریتانیا پێشنیار دەکات "پێویستە گفتوگۆکان بێ مەرجی پێشوەختە بن، کاتیان سنووردار بێت، سەبارەت بە هەموو بابەتەکانی ناکۆکیی نێوان هەردوولا بێت، هەروەها لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی بکرێن".

دوا داوای ئەو وڵاتە زلهێزە ئەوەیە کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و بچێتە نێو دانوستانی جدیەوە لەگەڵ بەغدا.



PM:04:19:16/09/2017