دەشە کەریم جیاواز دەردەکەوێتەوە

دەشە كەریم، پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی گەلی كوردستان پاش دوورخستنەوەی لەو کەناڵە بەستایلێکی جیاواز دەردەکەوێتەوە.

دەشە لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و کۆمێنتی جۆراوجۆری بۆهاتووە و هەندێک پێیان وایە پاش دوورکەوتنەوەی لە کەناڵی گەلی کوردستان بەتەواوی گۆڕاوە.

دەشە كەریم پێشتر بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند بەهۆی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "چێژبڕكێ"ی كەناڵی كورد ماكس لەلایەن بەڕێوەبەری كەناڵی گەلی كوردستانەوە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە.

دەشە لەدایکبووی 1990یە و پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی "سپی میدیا" ڕایگەیاند "هەر ساڵێك كە ئاهەنگی لەدایكبوون دەگێڕم وا هەست دەكەم 14 ساڵم".

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی ژیانی داهاتوویەوە وتی "لەژیانما كەسم خۆشنەویستوە شانازی بەوەوە ناكەم و ئەگەر كەسێكیشم خۆشبوێ بە ئاشكرا ئەیڵێم، بەڵام عاشقی گەورەی ژیانم باوكم بووە و بەداخەوە ماوەی چەند مانگێكە كۆچی دوایی كردوە، چونكە باوكم پاڵپشت و هۆكاری دروست بوونی كەسایەتی ئێستای منە."، دەشە بەم شێوەیە باس لەوە دەکات کە کەسی خۆش نەویستووە"

سەبارەت بەوەش کە ئەو کەسێکی دیارە ئا زۆرجار خۆشەویستی کوڕانی ڕەتکردووەتەوە و وەک دەوترێت "R" زۆر داوە و دەڵێت "سوپاسی ئەوكەسانە دەكەم كە منیان بۆ ژیان هەڵبژاردوە، بەڵام ژیان گونجانە دیارە ئەو گونجانە لەگەڵ ئەو كەسانە دروست نەبووە، بەڵام بە ژمارە نازانم چەند كەسم ڕەتكردۆتەوە."



PM:05:12:16/09/2017