سپی نهێنی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بلآودەکاتەوە

دوا نیوەڕۆی ١٥ ی ئەیلول جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دوا کۆبوونەوەی خۆی لەسەر پرسی ریفراندۆم سازکرد، سپی چۆنێتی بڕیاردان لەسەر گەڕانەوە، یان بایکتۆکردنی پەرلەمان بلآودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان دوا نیوەرۆی ١٥ ی ئەیلول چەند کاتژمێرێک پێش سازدانی کۆبوونەوەی ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان، پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە ناوەرۆکەکەی بەو شێوەیە بوو کە خانەی راپەڕاندن لەگەڵ بەشداریکردن نی یە لە دانیشتنی ١٥ ی ئەیلولی پەرلەمانی کوردستان.

لەکاتی دەنگداندا لەسەر ئەو پێشنیارەی خانەی راپەڕاندن زۆرینەیەکی رەهای بەرچاو لەگەڵ پێشنیارەکەی خانەی راپەڕاندندابووە کە بەشداری نەکەن، تەنها چوار ئەندامی جڤاتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدابوون بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ٥٦ ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیە چوار لەگەڵ گەڕانەوەو بەشداریکردندا بوون لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان.

رۆژی ١٥ ئەیلول دوای نزیکەی دوو ساڵ لە پەکخستنی پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە، بەپێی رێککەوتنێکی پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو 
پەرلەمان کرا کرایەوەو بڕیار لەسەر رۆژی ئەنجامدانی رفیراندۆم لە ٢٥ ئەیلولدا دراو کۆمسیۆنی هەڵبژاردن راسپێدرا ئامادەسازی بۆ ئەو پرۆسەیە بکات.

PM:02:00:17/09/2017