كۆمپانیای رۆزنەفتی روسی نەوتی هەرێم بۆ توركیا دەگوازێتەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر راكێشانی بۆری غازی سروشتی له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ توركیا.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی رووداو، كۆمپانیای رۆزنه‌فت بڕی ملیارێك دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ راكێشانی بۆری غازی سروشتی له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ توركیا. بۆرییه‌كه‌ش ساڵانه‌ توانای گواستنه‌وه‌ی 30 ملیار مه‌تری سێجا غازی سروشتی هه‌یه‌.

بۆری غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 2019 بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ك هه‌نارده‌كردنیشی له‌رێی ئه‌و بۆرییه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ ساڵی 2020 ده‌ستپێده‌كات.



AM:09:48:18/09/2017