ئاگاداری لایەنە خراپەکانی نەشتەرگەری جوانکاری بن


وەک دەزانن نەشتەرگەری جوانکاری لەمڕۆدا بووە بەشتێکی باو، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە خەڵکی دەیانەویت بەجوانترین شێوە دەربکەوەن هەروەها ببنە بە خاوەن ئەوڕوخسارەی کە دەیانەوێت، بەڵام ئەم نەشتەرگەریە چەندین زیانی تەندروستی هەیە ، هەندێک لە زیانەکانی ئەمانەن:

- ئاڵۆزی: یەکیک لە دیارترین خراپیەکانی نەشتەرگەری جوانکاری کەموکوڕیە لە شێوازی نەشتەرگەریەکەدا ، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی تیکدانی هۆڕمۆنەکان وچەندین نەخۆشی دیکە لەوانەتەنگەنەفەسی ،قورسی لە هەڵمژینی هەوادا، لەناو بردنی میشک ، جەڵدەی دڵ، لەناو بردنی هەستەکان، هەروەها چەندینی دیکەش.

- دەست نەکەوتنی ئەنجامێکیی باش: زۆرێک لەوکەسانەی کە ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدەن ئەنجامێکی باشیان دەست ناکەوێت بۆنمونە هەندێ دەیانەوێت ڕوخساریان گەنج ببیتەوە کەچی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە هیچ گۆڕانکارێەکی ئەوتۆ لەخۆیاندا بەدی ناکەن.

- نرخ: ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری نرخێکی زۆری دەوێت ئەمەش هەمو کەسێک توانای ماددی نیە بۆ ئەنجامدانی.

- هۆگری : ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری لای هەندێک کەس هەتا سەر نیە بەڵکو وەک خویەکی لێدێت ئەوکەسانەی کە ئەمکارە ئەنجام دەدەن ڕەنگە پاش ماوەیەکی کەم هەستن بەگۆڕینی ئەمەش وەک خویەکی لێدێت لە لایان.

سەرچاوە: LOUNGE

وە:هە-ف



PM:07:14:18/09/2017