لەیەکەم رۆژی باگەشەی ریفراندۆمدا هاولآتییەکی کورد لە نزیک بارەگایەکی تورکمانەکان کوژرا.
پەیامنێری سپی، لە کەرکوکەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمشەو لەکاتی بانگەشەی ریفراندۆمدا لە نزیک بارەگایەکی تورکمانەکان تەقە دەکرێت و کەسێک دەکوژرێت.
هەندێک میدیا حیزبە کوردیەکان ناو و کاری ئەو کەسەی کوژراوە ئاشکرای دەکەن و بلآویان کردۆتەوە " ئەو کەسەی بەھۆی تەقەکەوە گیانی لەدەستداوە پێشمەرگەیە و ناوی ڕائید عەبدولقادر حسێنە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".
پەیامنێرەکەی سپی بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندن و تۆڵەکردنەوە، هێزێکی زۆری ئەمنی کوردی لە دەوری بارەگای تورکمانەکان بلآوبوونەتەوە.
ئەمرۆ ١٨ ی ئەیلول، یەکەم رۆژی بانگەشەی ریفراندۆم لە شاری کەرکوک دەستی پێکرد کە چاودێران پێشبینی دەکەن ببێتە مایەی بارگرژی.