نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرز
دەبێتەوە و بەرمیلی لە سەرو ٥٥ دۆلار مامەڵە دەکرێت.
ئەمرۆ ١٩ی ئەیلول نرخی نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلار
و ٤٢ سەنت مامەڵە کرا.
هەروەها بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمەریکا بە ٥٣
دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵە دەکرێت.
شارەزایان هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی ئاستی داوا لەلایەن ئەوروپا و ئەمریكا،بەگەڕكەوتنەوەی پاڵاوگەكانی ئەمریكا دوای باهۆزی
هارڤی، بەرزبوونەوەی ئاستی پابەندی وڵاتانی
ئۆپێك بە رێكەوتننامەكەیان و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێننەوە.