وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاریی له‌ساڵنامه‌ی خوێندندا ده‌كات و واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دوه‌می پۆله ناكۆتاكان بۆ ساڵی خوێندنی (2017 ـ 2018) گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهاتوه
.
له‌ساڵنامه‌ی نوێی خوێندندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتوه تێیدا هاتوه "تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی (2017 ـ 2018) حه‌وتی كانونی دوه‌می 2018 كه ده‌كاته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی دوشه‌ممه‌ش 15ی هه‌مان ئه‌و مانگه كۆتایی پێدێت".
سه‌باره‌ت به‌پشوه‌كانیش له‌ساڵنامه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌دا باس له‌وه‌شكراوه، "پشوه‌كانی هه‌مان وه‌رز له‌ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی كانونی دوه‌می 2017وه ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی دوشه‌ممه 22ی ئه‌و مانگه كۆتایی دێت و ڕۆژی سێشه‌ممه 23ی كانونی دوه‌م ده‌وامی وه‌رزی دوه‌می خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه ".
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌كه، تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان له‌هه‌مان واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت كه 20ی شوباتی 2018یه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، پشوی به‌هاری ساڵی خوێندنی (2017 ـ 2018) له‌ڕۆژی یه‌كشه‌مه 11ی ئاداری 2018 ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی هه‌ینی 23ی ئه‌و مانگه كۆتاییدێت و هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش كه ده‌كاته 24ی ئاداری 2018 ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دوه‌م بۆ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی (زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی) ڕۆژی چواری نیسانی 2018 ده‌ستپێده‌كات و 15ی نیسان كۆتایی دێت.
ئه‌و واده‌یه‌ی کە لەم ساڵنامە نوێیەدا گۆڕانكاریی تێداكراوه به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو، تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دوه‌می پۆله ناكۆتاكانی هه‌ردوو قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌ییه كه ساڵی ڕابردوو له 17ی ئایاری 2017 ده‌ستیپێكرد، هۆكارێكیش بۆ گۆڕانكاری له‌و ساڵنامه‌یه‌و دواخستنی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بایكۆتی مامۆستایان بوو.
له‌ساڵنامه‌ی نوێ‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله ناكۆتاكان بۆ وه‌رزی دوه‌م له‌ڕۆژی شه‌ممه 12ی ئایاری 2018 ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی دوشه‌ممه‌ش 21ی ئایاری ئه‌و مانگه كۆتایی پێدێت، واته پێنج ڕۆژ پێشخراوه.