رابوون مەعروف: من نەمویست گۆڕان جێهێڵم، گەلە کۆمەیان لێکردم

رابوون مەعروف پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر دەرکردنی لە ریزی گۆڕان وتی " "من بەزۆر پاڵیان پێوەناوم، من نەم دەویست بزوتنەوەی گۆران جێبھێڵم ئەوان گەلەلە کۆمەکێیان لێکردم".

لەسەر دەرکردنی لە ریزەکانی گۆڕان، رابوون مەعروف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" من بەم زووانە وەڵامی فەرمی خۆم دەبێت، بەڵام بریارەکە لەبەرئەوە دەرکراوە، کە من لەبەرەی نەخێرم بۆ ریفراندۆم".

ناوبراو لەسەر بڕیارەکەی گۆڕان، وتی ئەوە "پێشێلکردنی ئاشکرای دەستووری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕانە، و من شتێکم نەکردووە، پێچەوانەی دەستووری گۆڕان بێت".

رابوون مەعروف کە بەخەندانی راگەیاندووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە "ھەروەکو چۆن بەشێک لە سەرکردەکانی گۆڕان لەبەرەی بەڵێن، ئاساییە منیش لەبەرەی نەخێر بم، بەشداری من لە جوڵانەوەی نەخێر پێچەوانەی دەستووری ناوخۆیی گۆڕان نییە، چونکە جوڵانەوەی نەخێر حزبێکی سیاسی نییە، گروپێکی کاتییە، تا ٢٥ی مانگ بۆ ریفراندۆم".

ئەمڕۆ ١٩ ی ئەیلول بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری دەرکردنی بۆ رابوون مەعروف پەرلەمانتاری گۆڕان دەرکردو بەپێی ئەو بڕیارە ناوبراو لە ریزەکانی گۆڕان و فراکسیۆنەکەی دەردەکرێت.



PM:08:49:19/09/2017