بەپێچەوانەی کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیمەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دژایەتی خۆی دژی هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی راگەیاند.
لەنووسینێکدا بەناونیشانی " چۆن له ڕووتان دێ، بێن بۆ پایته‌ختی ڕوشنبیریی و كوردایه‌تی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت" ئه‌ڵێن كه گوایه سبه‌ینێ هه‌ندێك به‌ته‌مان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكه‌ن و له گه‌ڵ (هاووڵاتیاندا) كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێ داوه، به خه‌ڵكی شار بڵێن كه(رێفڕاندۆم پرسێكی نیشتمانی و مه‌ده‌نیانه و ئاسایی و یاسایی و دیموكراسییه) و بشڵێن كه (هه‌ق وایه هاونیشتمانیان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی هه‌ست به ئه‌ركه مێژوییه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن !)".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت " جاڕێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌پرسم ئێوه كێن كه ئه‌و مافه‌تان به خۆتان داوه كه ته‌نانه‌ت بیر له‌وه‌ش بكه‌نه‌وه كه بێنه سلێمانی و نیشتمانپه‌روه‌ری به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بفرۆشن ؟ به چ ڕوویه‌كه‌وه ئه‌تانه‌وێت بێنه سلێمانی تا باسی رێفڕاندۆم و پرسی نیشتمانی و یاسا و دیموكراسی و ئه‌ركی مێژویی و سه‌ربه‌خۆیی فێری شارێك بكه‌ن كه سه‌رچاوه‌ی ئهلف و بێیی كوردایه‌تی بووبێت؟".
سەرکردایەتی یەکێتی بەیانی پێشوازی لە بارزانی دەکەن لەکۆڕێکی جەماوەری کە لەیاریگای سلێمانی سازدەکرێت، شاناز لەو بارەیەوە دەڵێت" زۆر به‌داخه‌وه، بێده‌نگی سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو سوكایه‌تی پێكردن و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا به‌رامبه‌ری كراوه وه تا ئێستاش هه‌ر ئه‌كرێت وای كردوه ئه‌وانه‌ی كه كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یاسا له فه‌رهه‌نگیاندا نه‌بووه و نیه جورئه‌تی ئه‌وه به خۆیان بده‌ن كه بێنه شاره‌كه‌مان و ( ئه‌ركی مێژوویی) و (كوردایه‌تی) مان فێر بكه‌ن!".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت" هه‌ق وایه سلێمانی زۆر به ڕوونی به‌و كه‌سانه بڵێت كه خوای گه‌وره هێشتا ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌هێناوه‌ته دنیاوه كه بتوانێت نیشتمانپه‌روه‌ری به سلێمانی بفرۆشێت!".
بەرپرسی رێکخستنەکانی یەکێتی، دەڵێت "توو خۆتان و خواتان، ئێوه به ڕه‌وای ئه‌بینن كه ئه‌ندازیارانی ئاشبه‌تاڵ و تاوانی هه‌كاری و ٣١ی ئاب و به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال و زینده‌به‌چاڵ كه‌رانی په‌رله‌مان و خه‌نده‌ق لێده‌ران! و مووچه به‌ران و هتد.. سبه‌ینێ بێن و ده‌رسی كوردایه‌تی به خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بڵێن؟".
رۆژی ١٧ ی ئەیلول بارزانی پێشوازی لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرد‌و کۆبوونەوەیەکی نهێنی سازکرد، هەروەها کۆسرەت رەسوڵ وەک کەسی یەکەمی یەکێتی کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ بارزانی هەیە، سبەی پێشوازی لە بارزانی دەکەن و هاوەڵی دەکەن لەو کۆبوونەوەی جەماوەرییەی کە لەیاریگای سلێمانی بۆی سازدەکرێت.